ڕوسیا بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژی کۆرۆنا دەستپێکرد

15/08/2020
فۆتۆ: 

ڕوسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، وەک یەکەم دەوڵەت لەسەر ئاستی جیهان دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی پێکەوتەیەک بە ناوی "سپۆتنیک V " کە لەلایەن سەنتەری زانستی  "گامالیا"ی نیشتیمانی بۆ زانستی پەتا بایۆلۆژیای وردبیینەوە گەشەی پێدراوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئاشکرایکرد، پلانیان هەیە دەست بە پێدانی پێکوتەکە بکەن بە دوو قۆناغ لەڕوسیا کە ماوەی سی هەفتەیان لەبەردەمدا دەبێت.

پێشتر میخائیل موراشکۆ وەزیری تەندروستی ڕوسیا بەم دواییان ڕایگەیاندبوو، وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا لەڕوسیا بەشێوەیەکی خۆویستانە دەبێت.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئەو پێکوتەی کە بەرهەمی دەهێنێت بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرگری لە لەشی مرۆڤدا دروست دەکات لەدژی کۆرۆنا.

پێشتر "کیریل دمیترییف" بەڕێوەبەری گشتی سندوقی وەبەرهێنانی روسیا ڕایگەیاندبوو، حکومەتی ڕوسیا لە ٢٠ دەوڵەتەوە داوای پێگەیشتووە بۆ ئەوەی پێکوتە روسییەکەی بۆ بەرهەمبهێنن و بڕەکەش بە یەک ملیار پێکەوتە مەزەندە دەکرێت.