لە ترسی پەلاماردانیان، سەرجەم نۆرینگە پزیشکییەکانی ڕانیە داخران

15/08/2020
فۆتۆ: 

لە ترسی پەلاماردانیان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سەرجەم نۆرینگە پزیشکییەکانی ڕانیە داخران.

بەپێی زانیارییەکان هەندێک کەس لەناو خۆپیشاندەرای ڕانیە ویستوویان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بۆ هێرشکردنە سەر نۆرینگە پزیشکییەکان بگۆڕن.

بیانووی ئەو کەسانەش ئەوەیە نرخی نۆرینگە پزیشکییەکان بەرزن و ئامادەنین کەمیبکەنەوە.

پزیشکەکانیش وەک ناڕەزایی، سەرجەم نۆرینگەکانیان داخست و داوای پاراستن و دادگایکردنی ئەو کەسانە دەکەن کە خەڵکیان هانداوە بۆ هێرشکردنە سەریان.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەندیکای پزیشکانی ڕانیە ڕاگەیاندراوێک لەسەر ئەو پرسە بڵاوبکاتەوە.