براکەی ترەمپ کۆچی دوایکرد

16/08/2020
فۆتۆ: 

رۆبەرت ترەمپ برای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تەمەنی 71 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو رۆبەرت بۆ هەتا هەتا چاوی لێکناوە، هەرچەندە ئەو تەنها برای نەبوو بەڵکو باشترین هاوڕێشی بوو.

رۆبێرت ترەمپ کە برا بچوکی ترەمپ بوو، یەکێک بوو لە کەسانەی زۆر پشتگیری دۆناڵد ترەمپی دەکرد و لەکارەکانیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا.

هاوکات وەک بەرپرسی جێبەجێبکردنی کارەکانی کۆمپانیاکانی ترەمپ لەبواری خانوبەرە کاریکردوە.

رۆبەرت لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەیەکی نیویۆرک خەوێندرابوو.