کەشتییەکی نەوتهەڵگری ژاپۆن بوو بەدوو کەرتەوە

16/08/2020
کەشتییەکی نەوتهەڵگری ژاپۆن تێکشکا و بوو بەدوو کەرتەوە
فۆتۆ: فۆتۆ: فرانس پرێس
جیهانی

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ژاپۆنی لە کەناراوەکانی دورگەی ماریس تێکشکا و بوو بەدوو کەرتەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کەشتی ئێم ڤی واکاشیۆ (MV WAKASHIO )ی ژاپۆنی، کە کۆتاییەکەنی مانگی حوزەیرانی رابردوو لە کەناراواکانی دورگەی ماریس تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بوو، لە دواجاردا رۆژی رابردوو تێکشکاوە و بووە بە دوو کەرتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کەشتی ئێم ڤی واکاشیۆ هەڵگری ٣٨٠٠ تۆن نەوت و ٢٠٠ تۆن گازوایل بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە ئەنجامی ئەو رووداوە بە سەدان تۆن سوتەمنی ڕژاوەتە ناو دورگەی ماریس و مەترسی جددی بۆ ژینگەی دورگەکە  دروستکردووە.

کۆمپانیای دروستکەری کەشتییەکەش لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووتەوە، هۆکاری ئەو رووداوە بە ئەوە دەگەرێتەوە کە سەرەتا درزێک لە کەشتییەکەدا دروستبووە و لە چەند رۆژی رابردووشدا درزکە گەورە بووە و لە کۆتاییدا ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.