نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا جارێکی تر چووە سەر 45 دۆلار و بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 45 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی( تەکساس) بە 42 دۆلار و ٣٥ سەنت فرۆشرا
نرخی نەوت چەند هەفتەیەکە تا ڕادەیەک جێگیرە و لە سەرو 44 دۆلارەوە دەفرۆشرێت.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە جێگیری نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی دۆخی ژیان هەیە لە وڵاتان و هەروەها رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کە پابەندیان دەکات رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە.
|