كۆدار سێهەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامدا
كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان ناسراو بە (كۆدار) سێهەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و دوو هاوسەرۆك و ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری هەڵبژارد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێك كۆنگرەكە ماوەی دوو رۆژی خایاندووە و لە كۆتایی مانگی نیسان ئەنجامدراوە و هەریەكە لە فواد بێریتان و گوڵان فەهیم، وەك هاوسەرۆكانی كۆدار هەڵبژێردران.
كۆنگرەكە لە چیا ئەنجامدراوە و شوێنەكەی رانەگەیەندراوە، فواد بێریتان دیسانەوە جارێكی دی پۆستەكەی وەك هاوسەرۆك وەرگرتەوە ولە شوێنی و زیلان تانیا وەك هاوسەرۆكی نوێی كۆنگرەكە گوڵان فەهیم هەلبژێردرا.
بۆ ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری 18 كەس هەڵبژێردران، لە راگەیەندراوی ئەنجامی كۆنگرەكەدا پرسی زیندانیانی سیاسی لە ئێران و پاراستنی ژینگە بە گرنگیەوە باسیان لێوەكرا.
كۆدار، ڕێكخراوێكی چەترئاسایە كە پەژاك بەشێك لە پێكهاتەكەیەتی و پێڕەوی لە ئایدیالۆژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات.
|