لە رۆژئاوای كوردستان بەستنی ماسك كرایە ناچاری

17/08/2020
فۆتۆ: 

ئیدارەی‌ خۆسەری‌ لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بڕیاریدا بەستنی‌ ماسك لە شوێنە گشتیەكان بكرێتە ناچاری و سزای ئەو كەسانە دەدات كە لەو شوێنانەدا ماسك بەكار ناهێنن.

ئەنجومەنی جێبەجێكاری ئیدارەی‌ خۆسەری‌ بە مەبەستی رێگریكردن لە تەشەنە سەندن و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا هەموو كەسێك لە شوێنە گشتییەكان ماسك ببەستێت و هەر كەسێك سەرپێچی بكات بە بڕی 1000 لیرەی سوری. سزا دەدرێت. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە لە ئێستادا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەری گەیشتۆتە  204 كەس لە نێویاندا 11 تووشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.