عێراق بەبەهای ٢٤ ملیۆن دۆلار شیرینی لە ئێران کڕیوە

17/08/2020
فۆتۆ: 

عێراق لە ماوەی سێ مانگدا بەبەهای زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلار شیرینی لە ئێرانەوە هاوردە کردوە.

روحوڵا لوتفی وتەبێژی دەستەی گومرگی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەهای 152 ملیۆن و 89 هەزار دۆلار شێرینی هەناردەی 56 وڵات کردوە.

ئاشکرایکرد جگە لە عێراق، ئەو وڵاتانەی شیرینی ئێران دەکڕن  پاکستان و نەرویج و هۆڵەندا و ئەڵمانیا و نەمسا و کەندا و ژاپۆن و جیبۆتی و ئەرمینیا و ژمارەیەک وڵاتی دیکەن.

وتەبێژی دەستەی گومرگی ئێران ئاماژەی ئاشکرایکرد عێراق بە 24 ملیۆن  و728 هەزار دۆلار لە پلەی یەکەمدایە لەکڕینی شیرینی ئێرانی ودوای ئەویش ئەفغانستان بە زیاتر لە 22 ملیۆن دۆلار و پاکستان بەزیاتر لە 7 ملیۆن دۆلار.