شەڕ لە نێوان هێزەكانی ئەمریكا و حكومەتی سوریا روویدا

17/08/2020
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هێزێكی حكومەتی سوریا و ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان دروست بووە و بەهۆیەوە سێ سەرباز كوژران و برینداربوون.

ئاژانسی سانای سەر بە حكومەتی سوریا رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان ھێزەكانی ئەمەریكا و سوریا روویدا و بەهۆیەوە سەربازێكی سوری كوژراوە. 

ئەوەشی راگەیاندووە شەڕەكە  لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بووە جگە لە كوژرانی سەربازێكی حكومەتی سوریا دوو سەربازی دیكەش بریندار بوون. 

ئەوەش دوای ئەوە هاتووە هێزەكانی سوریا رێگریان له كاروانێكی هێزەكانی ئەمەریكا لە تەلزەهەب لە باشوری رۆژهەڵاتی قامشلۆ كردووە، بەو هۆیەوە هێزەكانی ئەمەریكا بە فڕۆكە هێزەكەی سوپای سوریایان كردووەتە ئامانج.