سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى سلێمانى: ئەگەر تاوەکو 48 کاتژمێرى داهاتوو موچە دابـەشنەکرێت بایکۆتى سەرتـاسـەرى رادەگەیەنین

13/06/2020
فۆتۆ: 
سلێمانى

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو ٤٨ کاتژمێری داهاتوو موچە دابەشنەکرێت بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن .

هاوژین عوسمان سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو ٤٨ کاتژمێری داهاتوو مووچە دابەشنەکرێت بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن .

وتیشی، نزیکەی ١٠٠ پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە سنورى سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون، سەرباری پڕبوونی نەخۆشخانەکان بە نەخۆشانى تووشبووانی کۆرۆنا، بەڵام تا ئێستا حکومەت ئامادە نییە موچەی کارمەندانی تەندروستی بدات .

ئەوەش دوای ئەوەدێت، زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونی دوومی وەزارەتی تەندروستی، بەڵام تا ئێستا بەفەرمى هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچەی مانگى شوباتى فەرمانبەران دیاری نەکراوە .