خشتەی دابەشكردنی موچەی ئەمڕۆ پێنجشەممە

20/08/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئابی 2020 دوای 53 رۆژ بە لێبڕینی بەشێك لێیان موچەی ژمارەیەك دامەزراوە و وەزارەتی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابەشكردنی موچە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەكە لە وەزارەتی پەروەردە، دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، موچەی كەسوكاری ئەنفال و زیندانیان، وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت. 

ئەو وەزارەت و دامەزراوانە موچەی مانگی ئاداری ساڵی 2020 لە دوای وەرگرتنی موچەی مانگی شوبات ماوەی 53 رۆژی بەسەردا تێپەڕبووە و بە ڕێژەی 21% لە فەرمانبەران دەبڕدرێت و پلە تایبەتەكانیش بە ڕێژەی 50% موچەكانیان دەبڕدرێت. 

لە ئێستادا حكومەتی هەرێم12 موچەی تەواو و 32 موچەی پاشەكەوتی فەرمانبەران قەرزدارە، دەنگۆی پاشەكەوتكردنی موچەی تەواوی سێ مانگی دیكەش هەیە بۆ ئەوەی بكرێتە قەرز لەسەر حكومەت.