مامۆستا كەلەپچەكراوەكەی كەركوك: نەخۆشخانە وەفاتنامەی هاوسەرەكەم پێنادەن

20/08/2020
فۆتۆ: 

ئەو مامۆستایەی لە كاتی گیان لە دەستدانی هاوژینەكەی بەكۆرۆنا لە شاری كەركوك بە قەرەوێڵەی هاوژینەكەیەوە بەسترابویەوە رایگەیاند، چەند جارێك چۆتە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك بۆ وەرگرتنی وەفاتنامەی خێزانەكەی، بەڵام پێی نادەن و بیانوی جیاوازی پێدەگرن.

 محەمەد كەریم، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی راگەیاندووە: چەند جارێكە دەچمە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك بۆ وەرگرتنی وەفاتنامەی مونا ئیسماعیلی هاوسەری كۆچكردوومم، بەڵام پێم نادەن و هەر جارەو بیانوویەكم پێ دەگرن. 

ئەو روونیدەكاتەوە ئەو پزیشەكەی لەساتی گیان لەدەستدانی هاوسەركەی لە نەخوشخانەبووە، راپۆرتی داوەتە ئیدارەی نەخوشحانەكە، دەشڵێت: هەوڵدەدەن دەستكاری راپۆرتی پزیشكی خێزانم بكەن و ئەوە بشارنەوە كە بەهۆی كۆڕوناوە گیانی لەدەستداوە.

هاوسەری ئەو مامۆستایە كارمەندی كۆگپانیای گازی باكور بووە و لە رۆژی 13ی تەمموز ئەم ساڵ دوای تووشبوونی بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا و لە كاتێكدا دۆخی تەندروستی خراپ دەبێت محەمەدی هاوسەری ئامێرێكی نەخۆشخانەكە دەشكێنێت و بەوهۆیەوە دەستگیر دەكرێت و بۆ چاودێریكردنی هاوسەرەكەشی بە دەستگیركراوی لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە. 

دوێنێش ئەو مامۆستایە بەهۆی سكاڵای ئەو پۆلیسانیە شەوی رووداوەكە لە نەخۆشخانەدابوون بانگهێشتی دادگا كراوە بۆ وەرگرتنی وتەكانی و دەشلچێت ئەو پۆلیسانە تۆمەتباریان كردووە بەوەی كە ئەو تووشبووی كۆرۆنا بووە و هەوڵیداوە تووشی ڤایرۆسەكەیان بكات