ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا 23 ملیۆن كەسی تێپەڕكرد

21/08/2020
فۆتۆ: 

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهان 23 ملیۆن كەسی تێپەڕ كرد وو گیان لەدەستدانیش 800 هەزار كەسی تێپەڕكردووە.

بە گوێرەی دواین ئامارە فەرمیەكانی وڵاتان و هەرێمەكانی جیهان ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە 23 ملیۆن و 33 هەزار و 125 كەس و ژمارەی ئەو كەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە بووەتە 800 هەزار و 101 كەس. 

تا ئێستا ڤایرۆسەكە لە 215 هەرێم و دەوڵەت بڵاوبووەتەوە، ئەمریكا زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تیادایە كە زیاتر لە پێنج ملیۆن و 780 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بووە و لە ریزبەندی دووەمیشدا وڵاتی بەرازیل دێت كە زیاتر لە سێ ملیۆن و 513 هەزار كەس تووشبووە و هیندستانیش لە پلەی سێهەمدایە كە نزیكی سێ ملیۆن تووشبووی هەیە. 

وڵاتی چین كە لەسەرەتای ئەمساڵدا ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبویەوە نزیكەی 85 هەزار تووشبووی هەیە كە لە ریزبەندی زۆری ژمارەی وڵاتەكانی جیهاندا لە پلەی 34هەمیندایە تا ئێستاش رۆژانە بەشێوەیەكی تێكڕا  10 كەس تووش بوونیان بە كۆرۆنا تۆمار دەكرێت. 

عێراقی كە لە سەرەتای بەهادا یەكەم حاڵەتی كۆرۆنای تۆماركرد لە ئێستادا بە تووشبوونی 197 هەزار كەس لە پلەی 21 هەمین وڵاتی جیهاندایە، ئاستی گیان لەدەستدان لە وڵاتی روسیادا بەراورد بە ژمارەی تووشبووانی رێژەیەكی كەمە لە كۆی نزیكەی یەك ملیۆن تووشبوو 16 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.