ناسا: یەک ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تەنێک بەرەو زەوی دێت

22/08/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا ناسراو بە (ناسا) ڕایگەیاند، رۆژێک پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەستێرەیەک بەرەوڕووی زەوی دێت .

ئاژانسی ناسا بڵاویکردووەتەوە، ئەو تەنە ئاسماناییەی کە ناوی 2018VP1 لە رۆژی دووی مانگی یازدە لە ھەسارەی زەوی نزیک دەبێتەوە کە تێرەکەی 0,002 کیلۆمەترە .

لەبارەی کاریگەرییەکانیشییەوە ناسا ئاشکرایکردووە، نزیک بوونەوەی ئەو تەنە ئاسمانییە لە زەوی سێ کاریگەری شاراوەی ھەیە، بەڵام کاریگەری ڕاستەوخۆی نییە .

ھەر بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ناسا، ئەگەری بەرکەوتنی ئەو تەنە بە زەوی %0,41.