بۆ نوسینی شیعرێك لەبارەی ئیمام حسێنەوە 10 هەزار یۆرۆ تەرخاندەكرێت

23/08/2020
فۆتۆ: 

لە فێستیڤاڵێكدا كە لە ئەفریقای باشور بەڕێوە دەچێت خەڵاتێكی 10 هەزار یۆرۆی دەدرێت بە شیعرێك بۆ ئیمامی حسێن، رێكخەرانی فێستیڤاڵەكەش دەڵێن تا ئێٍستا شیعرێكی شیاو بۆ عاشورا نەوتراوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری ساڵ بڕی 10 هەزار یۆرۆ بۆ باشترین شیعری فارسی بۆ ئیمام حسێن تەرخاندەكات كە خەڵاتەكە لەلایەن ناوەندی ئیسلامی ئەفریقای باشور بە هاوكاری بەشی فەرهەنگی باڵوێزخانەی ئێران دابین دەكرێت. 

سەید عەبدوڵا حسێنی، بەرپرسی فێستیڤاڵەكە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ڕووداوی عاشوورا و حەماسەتێك كە ئیمام حسێن لە كەربەلا خولقاندی بە جوانترین سەردەمی مێژووی مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار. ئەگەرچی شاعیرانی شیعە لە درێژایی مێژوودا ئاسەواری بەنرخیان سەبارەت بە ئیمام حسێن و كەربەلا وتووە. بەڵام بەداخەوە هێشتا شیعرێكی شیاوی ئەو ڕووداوە نەوتراوە.

ئەو وتیشی: خەڵاتێكی گەورەمان بۆ باشترین شیعر سەبارەت بە ئیمام حسێن و ڕووداوی كەربەلا دابینكردووە كە لە سەرچاوەی نادەوڵەتییەوە دابین دەكرێت. 

لەبارەی تایبەتمەندی شیعرەكەوە حسێنی رایگەیاند: شیعرێكی زۆر باش ئەبێ لە ناو ڕێوڕەسمە ئایینییەكان بتوانرێت بەكار بهێنرێت و بتوانێت كەشێكی باش بخولقێنێت و بەهێز بێت و بتوانێت ڕای خەڵكی بۆ لای خۆی ڕابكێشێت.