مەرج و رێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی خانوە زیادەڕۆکانی سلێمانی بڵاوکرایەوە
مەرج و رێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی خانوە زیادەڕۆکانی سلێمانی بڵاوکرایەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی
پارێزگای سلێمانی مەرج و رێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی و خانوە زیادەڕۆکانی سنوری شارەوانی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە.
پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠١٩)، کە تایبەتە بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە زیادەڕەوی کراوەتەسەر و بۆ زیاتر ڕاپەڕاندنی کاری هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی مادەی (٢) بڕگەی (٣)ی بڕیاری سەرەوە، پێویستە زیادەڕەوکار ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشکەش بە لیژنەکە بکات لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دیوانی پارێزگای سلێمانی:
١- باری شارستانی + رەگەزنامەی عێراقی یان کارتی نیشتمانی.
٢- پشتگیری ئاسایش + پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەک.
٣- فۆڕمی خۆراک.
٤- پسوڵەی ئاو و کارەبا.
٥- قسام شەرعی ئەگەر زیادەڕەوکار وەفاتی کردبێ.
٦- لە یەک خانو زیاتر داوا نەکات بۆ تەملیککردن.
٧- پێویستە زیادەڕەوکار تەمەنی سەرو (١٨) ساڵ بێت.
|