گەنجێكی چەمچەماڵی لە كەركوك كوژرا

24/08/2020
فۆتۆ: 

لەگوندی باوەی سەر بەناحیەی لەیلانی كەركوك تەرمی گەنجێك لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دۆزرایەوە، گەنجەكە خەڵكی چەمچەماڵە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە رووی لە شاری كەركوك كردبوو.

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی ناحیەكە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: تەرمی گەنجەكە شوێنەواری ئەشكەنجە و فیشەكی پێوە بووە.لەلایەن تیمەكانمانەوە تەرمەكەی رەوانەی نەخۆشخانە كراوە. 

سەرچاوەكەی پۆلیسی كەركوك ئەوەشی ئاشكرا كرد، گەنجەكە ناوی ئاسۆ سەردارە وتەمەنی 23 ساڵە و ئاسەواری فیشەك بەسەریەوە بووە، ژیان ئەوەی زانیوە ئەو گەنجە چەند ساڵێك بەر لەئێستا لەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە  رووی لە كەركوك كردووە.