ڕابەری ئێران هاوردەکردنی ئایفۆن بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کرد

24/08/2020
عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران
فۆتۆ: 

عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران لە تویتێکدا بڕیاریدا هاوردەکردنی مۆبایلی جۆری ئایفۆن قەدەغە بکات بۆ ناوخۆیی وڵاتەکەی، بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوێستەکردنە تویتەکەی لە مۆبایلی ئایفۆنەوە کردووە.

تویتەکە کە لەهەژماری رابەری باڵای ئێران بە زمانەکانی ڕوسی و ئینگلیری بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە ساڵی ڕابردوو بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار خەرجکراوە لەهاوردەکردنی مۆبایلی جۆری ئایفۆن، کە هیچ پێویستە نییە.

رابەری باڵای ئێران جەختیشیکردووەتەوە، ئەو بابەتانە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە هاوردە دەکرێت، بەڵام پێویستە لەسەر حکومەت ڕایبگرێت، بەڵام دواتر نوسینگەی خامنەئی لە ماڵپەڕە فەرمییەکەی خۆی لە بەشی فارسی لە تویتەر ئەو وتانەی لابراوە.

ڕابەری باڵای ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەچەندین زمان وتە و لێدوانەکانی بڵاودەکاتەوە، لەوانە ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و فەڕەنسی و ئیسپانی و ڕوسی، لەکاتێکدا ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە قەدەغەیە لەسەرجەم هاوڵاتیان، کە ناچارن پرۆگرامی فلتەرشکێن بکڕن بۆ دروستکردنی هەژماری خۆیان.

لەمانگەشدا نوسینگەی خامنەئی هەژمارێکی دیکەی بە زمانی هیندی کردەوە و لەئێستادا خاوەنی ٧ هەزار فۆلۆوەرە.