بەفەرمی ترەمپ بووە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی

24/08/2020
فۆتۆ: 

پارتی کۆماری ئەمریکا بەفەرمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەیان کاندید کردەوە، بۆ نوێنەرایەتی کردینیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە بڕیارە لە ٣ کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت.

ترەمپ لە کۆنگرەی گشتی حزبەکەی لە شاری شارلوتی ویلایەتی کارۆلینای باکور، توانی ١٢٧٦ دەنگی نوێنەرانی کۆمارییەکان لەسەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا بەدەست بهێنێت.

دەنگدانەکەی ئەمڕۆ بۆ ترەمپ شێوازێکی شکڵی هەبوو، چونکە پێشتر بەهۆی ئەوەی هیچ ڕکابەرێکی دیکەی لەناو پارتەکەی نەبووە، سەرۆکی ئەمریکا لە هەموو هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی پارتەکەیدا سەرکەوتوو بوو.

ڕۆژی ٣ی کانونی یەکەمی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ ململانێی سەرکەوتن دەکات لەگەڵ جۆ بایدن ڕکارەکەی لە دیموکراتەکان، بۆ ئەوەی بتوانێت خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا مسۆگەر بکات.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمجارەی ئەمریکا جیاوازە، بە تایبەت لەکاتێکدایە، کە وڵاتەکە گیرۆدەی پەتای کۆرۆنا بووە و ڕێژەی بێکاری و قەیرانی ئابوری بووەتەوە.