شانەی قەیرانەکانی کەرکوک چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

26/08/2020
فۆتۆ: 

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک لە سەر دۆخی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و رۆژانی هەینی وشەمەش قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.

بەپێی بڕیارەکان کە راکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک واژۆی کردوە، بڕیاردراوە لە سەرەتای مانگی داهاتوووە سەدا 50 ی فەرمانبەران و بەرپرسی بەش و بەڕێوەبەرەکانیش 100٪ دەوام بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا 8711 حاڵەتی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای کەرکوک تۆمارکراوە  و لەو ژمارەیەش 385 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها رێژەی چاکبونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەدا 60 ی تێپەڕاندوە.