پۆمپیۆ: لە ڕێی ئەنجومەنی ئاسایشەوە سزاكانی ئێران دەسەپێنینەوە

28/08/2020
فۆتۆ: 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند وڵاتەكەی جارێكی دیكە لە ڕێی ئەنجومەنی ئاسایشەوە هەوڵدەدات سزاكای بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە.

 هەرچەندە هەفتەی رابردوو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەمریكایان بۆ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا رەتكردەوە، بەڵام ئەمریكا دەیەوێت لە 20ی مانگی داهاتووەوە جارێكی دیكە سزاكان بخاتەوە بەرباس. 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند،  وڵاتەكەی پرۆسەیەكی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی هەموو سزاكان بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە. 

ئەوەشی راگەیاند: لە 20ی مانگی ئەیلوولدا ئەمریكا سزاكان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە؛ هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی ئاسایش پێشنیازی لابردنی سزاكانی سەر ئێران بكات، ئەمریكا بەرهەڵستیی دەكات و رێگەی لێدەگرێت.

 چاوەڕوان دەكێت ئەو بڕیارە جارێكی دیكە بەهای دراوی دێئانی روبەڕووی لە دەستدانی بەهاكەی بكاتەوە كە لە ئێستادا لە ئاستێكی خراپدایە بەراورد بە دراوەكانی دیكە.