ئەمریکا بەفەری کەمکردنەوەی هێزەکانی لەعێراق ڕاگەیاند

29/08/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاشکرایکرد، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەعێراق کەمدەکاتەوە، بەڵام پنتاگۆن هیچ ژمارەیەکی ئاشکرا نەکردووە.

جەیسیکا ماک نولتی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە عێراق دوای ئەو سەرکەوتنانەیە کە تۆماریانکردووە لە جەنگی دژی ڕێکخراوی داعش.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەغدا هەماهەنگی دەکرێت.

ئەو ڕاگەیاندنەی وتەبێژی پنتاگۆن لەکاتێکدایە، پێشتریش لێپرسراوانی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو، کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانیان پشتبەست بە لێدوانە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە کە هەمیشە جەختدەکاتەوە لە گێرانەوەی هێزەکانیان بۆ نیشتیمان، بەڵێنی ئەوەشی دا ئەگەر جارێکی تر هەڵبژێردرێتەوە بەسەرۆکی ئەمریکا، کۆتایی دەهێنێت بەو جەنگانەی کە کۆتاییان نییە.

دوێنێش ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکا پلانی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەعێراق بڵاوکردەوە.