لەپێکادانێکدا لەگەڵ پەکەکە دوو سەربازی تورکیا کوژران

29/08/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لەڕوبەڕوبوونەوەیەکەدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە، دوو سەربازی سوپای وڵاتەکەی کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، پێکدادانەکە لە سنوری نێوان ئێران و تورکیادا بووە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە پێکدادانەکە لە کاتێکدا بووە، گەریلاکانی پەکەکە ویستوویانە لەناو خاکی ئێرانەوە بێنە ناو خاکی تورکیاوە.

بەڵام تا ئێستا پەکەکە هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەو ڕوداوە ئاشکرا نەکردووە و بەرپرسیارێتی لەهێرشەکە دەرنەبڕیووە.