تەندروستی جیهانی: دوو کیشوەر گەورەترین قورسایی کۆرۆنایان لەسەرە

13/06/2020
گۆڕستانێکی بەخاکسپاردنی ئەوانەی بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە
فۆتۆ: 
بەرازیل

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، هەردوو کیشوەری ئەمریکای باکور و باشور، گەورەتریت قورسایی پەتای کۆرۆنایان لەسەرە لەسەر ئاستی جیهان.

مایک ڕایان گەورە پسپۆڕی حاڵەتەکتوپڕەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە واشنتۆن ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خرایەکی بەرچاو لە هەردوو ئەمریکای ناوەڕاست و ئەمریکای باشور زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی تەندروستی گەورە لە هەریەکە لە بەرازیل و مەکسیک دروستبووەوە و ڕۆژ بە ڕۆژێش بەرەو کەڵەکەبوونی زیاتر دەچێت.

ئەو لێپرسراوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختیکردەوە، لە ئێستادا دۆخی بەرازیل وەک یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بووەتە  جێگەی دوودڵیەکی گەورە، بە تایبەت لەو شارانەی کە ژمارەی  دانیشتوانەکانیان زۆرە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەرازیل ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا دۆخەکە دەیگوزەرێنن، بەڵام هەندێک لەو نەخۆشانەی لە یەکەی چاودێری وردن لە دۆخێکی سەختدان، بە تایبەت کە لە ئێستادا لە ٩٠%ی بێدەکانی نەخۆشخانەکان نەخۆشیان لەسەرە.