ماکرۆن دەگاتەوە بەیروت و قاوەیەک لەگەڵ فەیروز دەخواتەوە

30/08/2020
فۆتۆ: 

بڕیارە سبەینێ ئێوارە ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەردانی بەیروت بکاتەوە و لە یەکەم دیداریشدا قاوەیەک لەگەڵ هونەرمەند فەیروز دەخواتەوە.

کۆشکی ئەلیزی ڕایگەیاندوە ماکرۆن لەسەردانەکەی ئەمجارەیدا چەندین دیداری سیاسی گرنگی دەبێت لە پێناو ڕزگارکردنی ئەو وڵاتە لەو کێشانەی تێی کەوتووە.

ئاشکراشیکردوە لە دەستپێکی سەردانەکەدا ماکرۆن سەردانی هونەرمەند فەیروز دەکات و قاوەیەکی لەگەڵ دەخواتەوە.

فەیروز هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب ولوبنان ئێستا تەمەنی 85 ساڵە.

ئیمانیۆل ماکرۆن لە حەوتی ئەم مانگەدا لە دوای روداوەی تەقینەوەکانی لوبنان سەردانی بەیروتی کرد و بەڵێنی هاوکاری دا.

لەدوای تەقینەوەکانیش حکومەتی حەسان دیاب دەستی لەکارکێشایەوە و قەیرانە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە سەرەڕای دەیان قەیرانی تر بەردەوامی هەیە.