شەش بەڕێوەبەری نوێ لە دهۆك دیاریکران

01/09/2020
فۆتۆ: 

بەبێ بوونی ركابەر ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك شەش كاندیدی بۆ شەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەكە یەكلایی كردەوە.

ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئەمڕۆ كۆبوویەوە و تیایدا شەش كاندیدی پارتی بۆ پۆستی شەش بەڕێوەبەری گشتی شارەكە یەكلایی كردەوە و دەنگی زۆرینەیان وەرگرت. 

ئەو بەڕێوەبەراینەی ئەمڕۆ بڕیاری دەستبەكار بوونیان درا هەریەكە لە شاكر مەحمود وەك بەڕێوەبەری كارەبا و خەیری عەلی وەك بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و ئەفراسیاب موسا وەك بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و محەمەد خالید وەك بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و ئەحمەد جەمیل وەك بەڕێوەبەری گشتوكاڵ و ئەمیر عەلی وەك بەڕێوەبەری رۆشنبیری دیاری كران.