لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

03/09/2020
فۆتۆ: 

شەوی رابردوو لە رووداوێكی هاتووچۆدا گەنجێك لە شاری دهۆك گیانی لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە نزیك گەڕەكی ئێتیت لەناوەندی پارێزگای دهۆك كەسێك گیانی لەدەستدا .

ئەوەشی روونكردەوە ئۆتۆمبێلەكە لە پایسكیلێكیداوە كە بەهۆیەوە راستەوخۆ سەرنجشینی پایسكیلەكە گیانی لەدەستداوە كە گەنجێكی دانیشتووی شارەكەیە  ناوی ئوسامە وەحید نێروەییە.