فەیسبووک پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی ئەمریکا ڕیکلامە سیاسییەکان ڕادەگرێت

03/09/2020
فۆتۆ: 

کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرجەم ریکلامە سیاسییەکان لەسەر تۆڕەکەیان ڕادەگرێت.

کۆمپانیای فەیسبوک لەلە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکردووە هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە لە ٣ی مانگی ١١دا دەکرێت، ڕیکلامە سیاسییەکان و ئەو کەمپەینانەی کە وادەکەن هاوڵاتیان لە بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان سارد بکەنەوە، ڕادەگرن .

فەیسبوک ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو هەڵمەتانەی کە پیش وەختە لەلایەن لایەنگران یان ئەندامانی پارتە سیاسییەکانەوە دەکرێت، ئەوانیش دەسڕدرێنەوە و ڕێگەیان پێنادرێت .

جگە لەم ڕێکارانەش، فەیسبوک رایگەیاندووە لە تۆڕی  ئینستاگرام و فەیسبووک ئایکۆنێک زیاد دەکات کە ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات .

کۆمپانیای فەیسبووک ترسی خۆی لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر کۆمپانیاکەیان نەشاردووەتەوە، چونکە بەپێی راگەیەندراوەکەی فەیسبووک، سەرۆکی ئەمریکا زۆربەی لایەنگرانی خۆی لە فەیسبووک بەکاردەهێنێت بۆ بانگەشەی پیشوەختە و بلاوکردنەوەی بەڵگەنامەی هەڵە لەسەر ڕکابەرەکانی .

ئەم ڕاگەیەندراوەی کۆمپانیای فەیسبووک دوایی ئەو نارەزایەتییان هات کە ڕوبەڕووی کۆمپانیاکە بووەووە بەوەی فەیسبووک وەک ئامڕازێک بۆ قۆرخکاریکردن لە هەڵبژاردنەکان تۆمەتبارکرا.