توێژینەوەیەک: ڤاکسینەکەی روسیا سەلامەتە

04/09/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند بۆ یەکەمجار توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەرییەکانی ڤاکسینەکەی روسیا لە دژی کۆرۆنا ئەنجامدرا و دەرکەوت ڤاکسینەکە سەلامەتە و مەترسی نیە.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە توێژینەوەکە لە گۆڤاری (زە لانسیت) ی زانستی بڵاوکراوەتەوە  توێژەران دەڵێن ئەو کەسانەی دوجار ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە ژمارەیان 76 کەس بووە دەرکەوتووە مەترسی لەسەر جەستەیان نیە.

بەپێی توێژینەوەکە ئەوکەسانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە بەرگری جەستەیان بەپێی پێویست زیادبووە وەک ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە.

توێژەران گەیشتونەتە ئەوەی ڤاکسینەکە جگە لە چەند نیشانەیەکی کەمی بەرزبونەوەی تا لە جەستەی هەندێک لە خۆبەخشەکاندا، هیچ نیشانەیەکی دیکەی مەترسیدار بەهۆی ڤاکسینەکەوە دروست نەبووە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا دروستکردنی ڤاکسینی سپۆتینگ v  ی روسی لە دژی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەڵام هەرزوو ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەوە ڤاکسینەکە وەک پێویست تاقینەکراوەتەوە و سەلامەت نیە بۆ بەکارهێنان.