روحانی بە ئۆنلاین بەشداری لە رێورەسمی دەستپێكردنەوەی خوێندن كرد

05/09/2020
فۆتۆ: 

سەرۆك كۆماری ئێران لە ڕێكەی ئۆنلاینەوە بەشداری لە مەراسیمی كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەكان كرد و راشیگەیاند تەندروستی قوتابیان بۆیان زۆر گرنگە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی ساڵی نوێ خوێندن لە ولاتەكەدا كرد و ڕایگەیاند: كە بۆ ئێًمە زۆر گرنگە لە گەڵ چالاكی كۆمەڵگا، ڕەوتی فێركاری و پەروەردە لە وڵات بەردەوام بێت.

ڕۆحانی وتیشی: بنەماڵەكان نیگەران نەبن چونكە تەندروستی قوتابیان و خوێندكاران بۆ ئێمە ئامانجی سەرەكی و بەردەوام دەبین لە ڕەوتی پەروەردەی قوتابیان لە هەموو وڵات.

ئەوەش لە كاتێكدا ئێران لەمساڵدا دەستپێكردنەوەی خوێندنی لە وادەی خۆی پێشخستووە ئەوەش وەك قەرەبوو كردنەوەیەك بۆ زوو كۆتایی هێنانی خویچندن لە ساڵی رابردوودا كە بەهۆی كۆرۆناوە زووتر لە وادەی خۆی راگیرا.