نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە دهۆك نزیكەی دوو هەزار لە سلێمانی گرانترە

05/09/2020
فۆتۆ: 

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە دهۆك بە پێنج هەزار و 500 دینار بۆ هەر ئەمپێرێك دیاریكرا و بەراورد بە سلێمانی نزیكەی دوو هەزار گرانترە.


هەكار هروری، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكانی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، لە مانگی ئابدا ئەوان 130 كاتژمێر كارەبای مۆلیدەی ئەهلییان داوەتە هاوڵاتیان واتە بۆ لە كۆی  24 كاتژمێری ڕۆژانە ئەوان چوار كاتژمێر و 20 خولەك كارەبای مۆلیدەیانداوە و لەبەرامبەریشدا بڕی هەر ئەمپێرێك بە پێنج هەزار و 500 دیاریكراوە.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە رۆژی دووی ئەم مانگە راگەیەندرا مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی لەنێوان (105) بۆ (120) كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان سێ هەزار و (500) دینار بۆ چوار هەزار دینار دیاریكرا.