لە رووداوێكی هاتووچۆدا نۆكەس برینداربوون

06/09/2020
فۆتۆ: 

لەسەر رێگەی سەرەكی هەولێر بۆ كەسنەزان لە روداوێكی هاتووچۆ كە لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێلدا روویدا نۆ كەس بریندار بوون.


فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر (10:30) رووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك ماجدی مۆڵ لە سەر رێگەی سەرەكی هەولێر بۆ كەسنەزان روویدا و بەهۆیەوە نۆ كەس برینداربوون و زیانێكی زۆری مادیشی لێكەوتەوە. 

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكانی رووداوەكە ئاماژەی بەوەكرد، رووداوەكە بەهۆی هەوڵی رێڕە و گۆڕینی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بووە كە شۆفێرەكە بە ئاگاییەوە نەیتوانیوە رێڕەوەكەی بگۆڕێت.