ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقیەكان لە كەركوك كۆتایی پێهات

06/09/2020
فۆتۆ: 

هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی ئۆپراسیۆنێكی لە سنوری كەركوك ئەنجامدا و دەست بەسەر چەندین جۆری چەك و كەلەوپەلی چەكدارانی داعشدا بگرن.

بەسام محەمەد حلو، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی فیڕقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هەڵمەتێكی فراوانی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی قولی تەپە وجنگڵاوە و تازەدێ لە باشوری قەزای داقوق و زنجیرە چیاكانی حەمرین ئەنجامدرا و كەمێك پێش ئێستا كۆتایی پێهات. 

ئەو بەرپرسەی فیرقەكە راشیگەیاند، لیواكانی 18 و20ی فیرقەكە بەشداریان تێدا كردووە و توانیویانە دەست بەسەر ئۆتومبێلێكی چەكدارانی داعش بگرن و40 بۆمبی چێنراو پوچەڵ بكەنەوە و كارگەیەكی بەرهەمهێنانی بۆمبی چێنراویش خاپور كراوە. 

ئەوەشی وتووە كە جگە لەوە دەست بەسەر موەلیدە و بڕێك سوتەمەنی و خواردنی ئەو چەكدارانەدا گیراوە ژمارەیەك چەكی جۆراو جۆر و كۆگای هەڵگرتنی چەك لەوناوچانەدا بگرن كە داعش لەو سنورە سودی لێیان بینیوە.