کاریگەریی سەوزایی لەسەر زیرەکی منداڵان

06/09/2020
فۆتۆ: 

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن زانکۆیەکی بەلجیکاوە ئەنجامدراوە، دەریدەخات ئەو منداڵانەی لە سروشتدا گەورە دەبن لە منداڵانی هاوتەمەنی خۆیان زیرەکترن، بە تایبەت ئەوانەیان لەناو کەم سەوزاییەکان گەورە دەبن.

توێژینەوەکە کە لەلایەن زانکۆی (هاسلت)ی بەلجیکییەوە ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوە دەکات، سروشت و سەوزایی ڕۆڵێکی گەورە و گرنگ دەگێڕێت سەبارەت بەڕێژەی زیرەکی منداڵ و کەمکردنەوەی هەڵسوکەوتە ناسروشتییەکان کە ئەستەمە بتوانرێت مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵدا بکرێت.

بەگوێرەی ئەنجامی تویژینەوەکە لەسەر زیاتر لە ٦٠٠ منداڵ ئەنجام دراوە و تەمەنیان لەنێوان ١٠بۆ ١٥ ساڵاندا بوون، ئاشکرا بووە ئەو گەڕەکانەی کە سەوزاییان ڕێژەی سەوزاییان زیاترە لە٣%، ڕێژەی زیرەکی منداڵەکانیان زیاترە بەڕێژەی ٢.٦ خاڵ لەچاو منداڵانی ئەو شوێنانەی کە سەوزاییان کەمە یان هەر نیانە.

هەروەها توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، مندڵانی ناوچە سەوزاییەکان کێشەکانی وریایی و هەندێک هەڵسوکەوتی شەڕەنگێزانە تیایاندا کەمترە لەچاو هاوتەمەنەکانیان کە لەشوێن یان گەڕەکێکی کەم سەوزایی نیشتەجێن.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو نیشانە و تایبەتمەندییانە کاریگەریی هەیە لەسەر  ناوچە دەوڵەمەند و هەژارەکان.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی (فیڵت)ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئاستی خوێندەواری باوک و دایک هیچ پەیوەندییەکی نییە بەو دەرئەنجامانەوە.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، پانتاییە سەوزەکان کاریگەریی بەرچاویان هەیە لەسەر باشترکردنی لایەنە جیاواوەکان لە گەشەکردنی فێرکردن و زانین لای منداڵان، جگە لەوەش ئاستی ئاڵۆزی و یاریکردنی زۆر و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش کاریگەریی خۆیان هەیە.

یەکێک لەو توێژەرانەی کە بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، بەڵگەی زۆر هەیە سەبارەت بە پەیوەندی و کاریگەریی ژینگەی سەوز و تواناکانی فێربوون و زانینی مرۆڤەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمەودوا پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی پلانی شوێنی نیشتەجێبونەکان دادەنێت، بایەخی تایبەت بدات بە پانتاییە سەوزەکان، بەمەبەستی دەستبەرکردنی کەشێکی گونجا و لەبار بۆ منداڵان، بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە تواناکانیان بدەن.