کاتیۆشایەک لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتەوە

06/09/2020
یەکێک لەو کاتیۆشایانەی کەپێشتر لەنزیک دیوای فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتووەتەوە
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ئەمشە و کاتیۆشایەک لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتووەتەوە.

بەگوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات، ئاماژەی بەوەکرد، کاتیۆشایەک لەناو پارتی ئوتۆمبێلی فڕۆکەخانەدا کەوتووەتەوە، بێئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.

فڕۆکەخانەی بەغدا یەکێک لەوناوچانەی ناوبەناو بە موشەک و کاتیۆشیا هێرشی دەکرێتە سەر و ئەوەش بووەتە مایەی نیگەرانی لێپرسراوە باڵاکانی حکومەتی عێراق، بەتایبەت کە یەکێکە لەو شوێنانەی کە هێزەکانی ئەمریکای تیا جێگیر کراوە.