شا سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامدا

07/09/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی سعودیە ڕایگەیاند شا سەلمان پاشای ئەو وڵاتە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامداوە و لەبارەی پرۆسەی ئاشتی عەرەب-ئیسرائیل گفتوگۆیان کردوە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندوە شا سەلمان ڕایگەیاندوە ئەوان دەیانەوێت چارەسەرێکی یەکسان و بنەڕەتی بۆ كێشەی فەلەستین بکرێت.

هەروەها شا سەلمان سوپای هەوڵەکانی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپی کردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە .

ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو بۆ یەکەمجار سعودیە رێگەی دا بە فڕۆکەی ئیسرائیلی بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا بفڕێت بۆ ئیمارات ئەوەش لە چوارچێوەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

هەروەها هەندێک لە ئاژانس و سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە سعودیەش هاوشێوەی ئیمارات دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشین سەرپەرشتی ئەو هەوڵە دەکات.