هاوسەركەی دەمیرتاش نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات

07/09/2020
فۆتۆ: 

هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە نامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆكی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای كرد، داوادەكات سەردانی ناوچەكانی باكوری كوردستان بكات و گوێ لە چیرۆكی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن بەرامبەر كورد بگرێت.

باشاك دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان، نامەیەك بۆ رۆبەرتۆ سپانو، سەرۆكی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات و تیایدا دەڵێت"دەمەوێت ئاگادارت بكەمەوە لەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر نوێنەرانی هەدەپە دەكرێن، بەر لەوەی ئێوە لەو پێشێلكاریانە ئاگادار بكەمەوە، كە بەرامبەر هاوسەرەكەم دەمیرتاش دەكرێن".

سپانۆ لە ئێستادا بەسەردانێكی چوار رۆژە سەردانی توركیای كردووە، لەگەڵ سەرۆكی توركیا و بەرپرسانی حكومەت كۆبووەتەوە و بەڵام نەیتوانیوە بەرپرسانی هەدەپە ببینێت، لەو بارەیەوە دەڵێت "لەگەڵ سەرۆك كۆمار و كاربەدەستانی حكومەت كە بڕیارەكانی دادگاكەی ئێوەیان جێبەجێ نەكرد، كۆبوونەوە... لە زاری ئێمەشەوە گوێ لە رەوشەكە بگرن".

باشاك دەمیرتاش لە تویتێكدا نووسیویەتی "تەنیا یەك كاتژمێر كاتم بۆ تەرخان بكە بەسمە. دەمەوێت بە میوانپەروەییانەی ئامەد، میوانداریت بكەم".

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ی تشرینی یەكەمی 2016، لەلایەن حكومەتی توركیاوە لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ و بەشێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی دیكەی هەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكەدا دەستگیركراو تا ئێستاش لە زینداندایە لە سەرەتای دەستگیركردنیدا بەكۆی ئەو سكاڵایانەی لەسەری بوو داوای 150 ساڵ زیندانی بۆ دەكرا.