تووشبوون بەکۆرۆنا لەهەرێم ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

07/09/2020
یەكێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 788 کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، ئەوەش بۆ یەکەمجارە ئەو ژمارە زۆرە لە شەو و ڕۆژێکدا لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسەکە دەبن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەدواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٨٨ حەڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە هەرێم تۆمارکراون، کە لەو ژمارەیە ٢٨١ حاڵەتیان لە هەولێر، ١٠٤ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٤ حاڵەت لە گەرمیان و ٣٤٩ حاڵەتیشیان لە دهۆک تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٢٤ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەک ٤٣١ تووشبووش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٤).

١ . کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)

هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە .

٢ . پشکنین: (٥٠٥٠ پشکنینی نوێ)

(١٨٠٦ هەولێر)، (٧٤٠ سلێمانی، ١٥٣ گەرمیان)، (٢٢٩١ دهۆك)، (٦٠ هەڵەبجە)

٣ . تووشبوو: (٧٨٨ تووشبووی نوێ)

٢٨١ هەولێر

١٠٤ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان

٣٤٩ دهۆك

٣٠ هەڵەبجە

٤ . چاکبوون: (٤٣١ چاکبوون).

٢٢١ هەولێر

٣٨ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان

١٠٦ دهۆك

٣٠ هەڵەبجە

٥ . مردن: (٢٤ مردن)

٧ هەولێر

١٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین

٣ دهۆك

١ هەڵەبجە

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٣٤٨٧٨٥ (١٣٥٦١٥ هەولێر، ٩٣٦١٣ سلێمانی، ١١٦٢٤١ دهۆك، ٣٣١٦ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٢٩٩٨ (١٣١٨٣ هەولێر، ١٢٧٧٣ سلێمانی، ٥٩٦٩ دهۆك، ١٠٧٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٠٩٢٣ (٩٣٢٧ هەولێر، ٨٥٥٩ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ٩٨٥ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٠٨٤٤ (٣٣٩٨ هەولێر، ٣٥٣٨ سلێمانی، ٣٨٣٩ دهۆك، ٦٩ هەڵەبجە)

مردن ١٢٣١ (٤٥٨ هەولێر، ٦٧٦ سلێمانی، ٧٨ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٧ی ئەیلول ٢٠٢٠