باڵیۆزی ئێران بۆ عێراقییەکان: لەبری گەلی ئێران بەشداری چلەی ئیمام حسین بکەن

09/09/2020
فۆتۆ: 

ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لەبەغدا داوای لەهاوڵاتی عێراق کرد، لەبری ئەوان و بە نوێنەرایەتی گەلی ئێران بەشداری مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسین بکەن.

لە تویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زیارەتکارانی ئێران ناتوانن بەشداری بکەن لەچلەی ماتەمینی ئیمام حسین، بەو هۆیەشەوە داوای لە هاوڵاتیانی عێراق کرد لەبری گەلی ئێران بەشداری بکەن.

پێشتریش ئیرەج مەسجیدی باڵیوزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاندبوو، بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، حکومەتی عێراق ئامادە نییە ڕێگە بەهاتنی زیارەتکارانی ئێران بدات، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسین.

ساڵانە لەدۆخە ئاساییەکاندا زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی شیعە مەزهەب بەشداری ڕێورەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسین دەکەن لەشوێنە پێرۆزەکانی عێراق، کە زۆربەیان هاوڵاتی ئێرانین.