ڤیدیۆ.. شەڕ و گرژی لەنێوان ژمارەیەک هاوڵاتی و پۆلیسی نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک
ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆک، کە تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا، شەڕ لەنێوان پۆلیسی پاسەوانی نەخۆشخانەکە و ژمارەیەک هاوڵاتیدا ڕوویدا.
لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەتەوە، دەردەکەوێت ژمارەیەک هاوڵاتی هێرشدەکەنە سەر پۆلیسی پاسەوانی نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهۆک وە دوایش شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروست دەبێت .
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی بە تۆڕی هەواڵی ژیان_ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی کەسێک لەناو نەخۆشخانەکەدا گیانی لەدەستداوە کەسوکاریشی دەیانویست بچنەوە ناو نەخۆشخانەکە وە لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگریان لێکرا، ئەوانیش هێرشیانکردووە سەر پۆلیسەکانی پاسەوانی نەخۆشخانەکە و شەڕ لەنێوانیاندا دروست بوو .
لەئێستادا نەخۆشخانەی ئازادی تەرخانکراوە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا وە هەر بەوهۆیەشەوە ڕێگە نەدراوە قەرەباڵغی لەناو نەخۆشخانەکەدا دروست ببێت .
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تووشبوویەکی کۆرۆنا بووە .
|