ئێران موشەکێکی دەریایی نوێی تاقیکردەوە

11/09/2020
ئێران موشەکێکی دەریایی نوێی تاقیکردەوە
فۆتۆ: فۆتۆ: میدیای ئێران
تاران

لەمیانی بەڕیوەچوونی مانۆڕێکی سەربازیدا، ئێران موشەکێکی دەریایی نوێی تاقیکردەوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران بڵاویکردەوە، کە میانی بەڕێوەچوونی مانۆڕی زولفەقاری ٩٩ی سوپا، موشەکێکی دەریایی نوێ لەجۆری کرۆز، بەناوی قادر (بەتوانا)، تاقیکراوەتەوە کە لە وشکانییەوە ئاڕاستەی دەریا دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە موشەکە نوێیەکە توانیویەتی لە دووری زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر ئامانجەکەی بەسەرکەوتوویی بپێکێت.

لەوبارەیەشەوە، دەریاداری دووەم شەهرام ئێرانی وتەبێژی مانۆڕی زولفەقاری ٩٩ ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆکە هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران کومەڵێک موشەکی جۆراوجۆری دەریایی و زەمینی لەبەردەستدایە کە توانای پێکانی ئامانجەکانیان بەباشترین شێوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە خستنەڕووی موشەکی کروزی نوێی دەریایی، هەنگاوێکی گەورەیان لە بەرەوپێشچوونی توانای موشەکی وڵاتەکەیان هاویشتووە.