تەندروستی عێراق: 4254 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢٥٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەماوەی یەک ڕۆژدا ٣٥٧٩ کەسی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمرۆ ٢١ هەزار ١٨٦ کەس پشکیننی کۆرۆنایان بۆ کراوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراقدا تەشەنەی کردووە، ٢٨٢هەزار و ٦٧٢ کەس تووشی پەتاکە بوون و لەو ژمارەیەش ٢١٧ هەزار و ٣٩٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتای کۆرۆنا لەعێراق بەرزبووەتەوە بۆ لە٧٧%.
لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەتەوە، ٧ هەزار و ٨٨١ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
|