لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە دهۆک ٣ کەس بریندار بوون

11/09/2020
فۆتۆ: 

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای باتیڤا لە قەزای زاخۆ سێ کەس بریندار بوون.

لەو بارەیەوە بەشیر محەمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی قەزای زاخۆ بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، لەکاتژمێر ٣:٥٠ خولەکی ئێوارە لەسەر ڕێگای باتیڤای قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و سێ کەس بریندار بوون.

روداوەکە ئوتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیوی ڕەنگ سپییە و شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەش زیانی زۆری پێگەیشتووە.

خراپی ڕێگا وبانەکان و پابەندبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، بە هۆکاری سەرەکی زۆربوونی ڕوداوەکانی هاتووچۆ دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا.