نازم شاکر ڕاهێنەری پێشووی عێراق بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

11/09/2020
فۆتۆ: 

نازم شاکر یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی عێراق بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو تەندروستی نازم شاکر بەتەواوی تێکچووە و کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کرد.

نازم شاکر لە ڕۆژی ١٠ی مانگی ئابی ڕابردوەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لەو کاتەوەش دۆخی تەندروستی ناوبەناو بەرەو خراپی چووە و خراوەتە شوێنی چاودێری وردەوە و  بەردەوام لەژێر ئامێری ئۆکسجیندا بووە.

تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەند ئەستێرەیەکی بواری وەرزشی عێراقی گیانیان لەدەستداوە، دیاترینیان ئەحمەد رازی و عەلی هادی.