بەهۆی گەرما و نەمانی ئۆكسجین منداڵێك لە ئۆتۆمبێلەكەی باوكیدا گیان لەدەستدەدات
لە هەولێر منداڵێكی تەمەن سێ ساڵان دەچێتە ناو ئوتومبێلەكەی باوكیەوە و خێزانەكەی وادەزانن كە وون بووە، بەڵام دواتر تەرمەكەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی باوكیدا دەدۆزرێتەوە.
لە پرسەنامەیەكیشدا، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندو، هۆنیاری كوڕی دلێر حسێن ئەندامی ئەنجومەنەكە بە كارەساتێكی دڵتەزێن كۆچی دوایی كردووە و داوای سەبووری بۆ خێزانەكەی دەكات.
هۆنیار دلێر حسێن، تەمەنی دوو ساڵ و 10 مانگە و باوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە لە فراكسیۆنی گۆڕان و دوای ئەوەی دوێنێ هەینی سەردانی ماڵی باپیرەیان كردووە لە گەڕەكی (سەیداوە)ی ھەولێر، منداڵەكە بۆ چەند كاتژمێرێك دیار نامێنێت دوای گەڕان لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی باوكیدا دەیدۆزنەوە.
منداڵەكە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و نەمانی ئۆكسجین لە ئۆتۆمبێلەكەدا گیانی لەدەستداوە، دوای دۆزینەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام لە ئۆتۆمبێلەكەدا گیانی لەدەستداوە.
|