دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی: دەمانەوێت لایەنە کوردییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن کۆکبن

12/09/2020
فۆتۆ: 

دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی و یەکێتی کۆبونەوە و ڕایانگەیاند لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش گفتوگۆدەکەن بۆ ئەوەی هەمووان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆکبن.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا خەسرەر گۆران و رزگار حاجی حەمە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایانگەیاند دەمانەوێت هەموو لایەنە کوردییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان هاو هەڵوێست بن بۆ ئەوەی مافی کورد نەفەوتێت.

رزگار حاجی حەمە ئاماژەی بەوەکرد هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە وتوێژ بکەین و لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بگەیەنە ئەنجامێک کە سودی بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم هەبێت.

هاوکات خەسرەو گۆران ڕایگەیاند لە چەند رۆژی ڕابردوودا سەردانی بەغدایان کردوە و لایەنە سیاسیەکان بینیوە بۆ ئەوەی بزانن ئەوان ڕایان چیە لەسەر یاساکە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەندکرد بەڵام بڕگەیەکی یاساکە ماوە باس لەوە دەکات پارێزگاکان دەبێت فرە بازنە بن و بۆ ئەوەش پێویستە پەرلەمان پاشکۆیەک دەربکات.

هەروەها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق مانگی حوزەیرانی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دیاریکردوە.