زاخۆ.. دوو یاریزانی کیک بۆکسینگ پلەی باڵایان لە ئاستی عێراقدا بەدەستهێنا
دوو یاریزانی کیک بۆکسینگی زاخۆ پلەی باڵایان لە ئاستی عێراقدا بەدەستھێنا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک
دوو یاریزانی یانەی کیک بۆکسینگی زاخۆ، پلەی یەکەم و دووەمیان لە سەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا ، خولەکە لەلایەن یەکێتی کیک بۆکسینگی عێراقەوە رێکخرابوو.
ھوشیار دوبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، دوو یاریزانی زاخۆ بەشداریان لە خولێکی یاری کیک بۆکسینگدا کردووە کە لەلایەن یەکێتی کیک بۆکسینگی عێراقەوە رێکخرابوو و لە ئەنجامدا ھەردوو یاریزان پلەی یەکەم و دووەمیان لە خولەکەدا بەدەستھێناوە.
ئاماژە بەوەشکرد، ئەو دوو یاریزانە ڕاھێنانێکی باشیان ئەنجامدابوو تاوەکو توانیان پلەی یەکەم و دووەم بەدەستبهێنن.
ناوی ھەردوو یاریزانەکەی یانەی کیک بۆکسینگی زاخۆ:
١-عەبدوڵڵا محەمەد ، پلەی یەکەم.
٢-سەلیم خەلەف ، پلەی دووەم .
|