کەسایەتییەکی شیعەی بەحرەین ئیدانەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی وڵاتەکەی و ئیسرائیلی کرد

13/09/2020
فۆتۆ: 

ئایەتوڵا عیسا قاسم کەسایەتی دیاری ئایینی شیعەی بەحرەین،ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتکردەوە و داوای لە گەلانی ناوچەکە کرد بەرگری بکەن.

عیسا قاسم لە وتەیەکدا کەلەلایەن  "کۆمەلەی ویفاقی نیشتیمانی ئیسلامیی هەڵوەشاوەوە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، هەموو سیستم و ڕژێمە عەرەبییە دەسەڵاتدارەکان دەزانن، ئەوانەیان کە دەستپێشخەرییان کردووە یان دەیکەن لەگەڵ ئیسرائیلیدا، ئەو ئاساییکردنەوەیەیان کە لەسەر ئیرادەی گەل و نەتەوە دەکرێت، وەڵامدانەوەی ئیرادەی ئەمریکا و ئیسرائیلە پێکەوە، دەشزانن کە زیانێکی گەورە بە نەتەوەی عەرەب و دژومنیایەتی ئیسرائیل و ئەمریکا دەگەیەنێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاساییکردنەوەکە ملکەچبوونە بۆ ئیرادەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە دژی نەتەوە و ئایینەکەیەتی، ئەوە وەک حکومدانی گەل و هەناسە لێبڕینی وایە.

ئەو وتانەی عیسا قاسم کەسایەتی دیاری شیعە مەزهەبی بەحرەین لەکاتێکدایە، ماوەی کەمتر لە مانگێکە دوو دەوڵەتی عەرەبی کەنداو، کە بریتین لە ئیمارات و بەحرەین، پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەل ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە و پەیوەندی دیپلۆماتی فەرمییان لەگەڵ یەک دامەزراندووە.

لە ئێستاشدا وڵاتەکانی هەریەکە لە میسر و ئوردن و ئیمارات و بەحرەین، پەیوەندی دیپلماتی فەرمییان لەگەل ئیسرائیل هەیە.