لە دهۆك كرێكارێك لە كاتی كاردا گیانی لەدەستدا

14/09/2020
فۆتۆ: 

لە گەڕەكی ماسیكێ لەناوەندی پارێزگای دهۆك لەكاتی كاركردنیاندا دوو كرێكار دەكەونە ژێر گردێكی لەخۆڵ دروستكراو و یەكێكیان گیانی لەدەستدا .


ڕووداوەكە لەكاتی كاركردن بووە لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بەناوی (شوقەكانی مێرسین)  و دوای رووداوەكە كرێكارانی پڕۆژەكە كرێكارەكانیان لە ژێر خۆڵەكە دەرهێنایەوە. 

پەیامنێری ژیان رایگەیاند: یەكێك لە كرێكارەكان دەستبەجێ لەژێر خۆلەكەدا گیانی لەدەستداوە، دواتر لەلایەن كرێكارانی پرۆژەكەوە كرێكارەكەی تر بەزیندووی دەرهێنراوە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.