سێ ئەندامی خێزانێكی كورد لە بەغدا سەربڕدران

16/09/2020
فۆتۆ: 

سێ ئەندامی خێزانێكی كورد لە ماڵەكەی خۆیاندا سەربڕان، تا ئێستا هێزە ئەمنیەكانیش لەوبارەیەوە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.

شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێكی كورد لە ناوچەی مەنسوری بەغدا و سێ كەسی خێزانێكیان سەربڕیوە. 

بەگوێرەی میدیاكانی عێراق ئەو كەسانەی لە رووداوەكەدا كوژراون پێكهاتوون لە كچێك و باوك و دایكی، ئاماژەیان بەوشەكردووە كە تەرمی كچەكە شوێندراوە كە ناوی شیلان دارایە. 

 ئەوەشیان بڵاوكردووەتەوە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی كراون، ئاماژە بەوە دەكەن ماڵەكە شێوانی پێوە یارە كە بەدوای كەرەستەدا گەڕابن.